ئەنەکەسە لە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کشایەوە
![ئەنەکەسە لە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کشایەوە ئەنەکەسە لە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کشایەوە](/img/NewsGallery/2025/2/7/441442/FeaturedImage/f30f90ab-76e9-4d1f-90f9-61bbf30df359.webp)
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا راگەیاند، بڕیاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوە.
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا کە لە چەند حزبێکی کوردی لە سوریا پێکهاتووە راگەیاند، بڕیاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی شۆڕشگەڕی سووریا داوە.
فەیسەل یوسف وتەبێژی ئەنەکەسە گرتەڤیدیۆیێکی بڵاو کردەوە و راگەیاند، "شۆڕش کۆتایی هات و رژێمی بەعس ڕوخا. ئێمەش بڕیارمان دا لە هاوپەیمانیی سووریا بکشینەوە."
هەروەها وتی، "قۆناخێکی نوێمان لە پێشە کە دانوستاندن لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ بە دەسەڵاتداری بەڕێز ئەحمەد شەرع بکەین، بۆ ئەوەی مافەکانی گەلی کورد جێگیر بکرێن."
هەروەها باس لەوە کرا کە مەسعود بارزانی سەبارەت بە بڕیارەکە ئاگادار کراوە و هەوڵ دەدەن بۆ دامەزراندی شاندێکی هاوبەش لە نێوان کوردەکانی سوریا.
هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ساڵی ٢٠١٢ لە قەتەر دامەزرا و ناوەندەکەی لە ئیستانبوولە و لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی ئەسەد پێکهاتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە دووەمین ساڵوەگەڕی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە ناوچەی بوومەلەرزە و هاوکاری خۆراک بە سەر هەژارەکان دابەش کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو لە دووەمین ساڵوەگەری بوومەلەرزەی ٦ی شوبات سەردانی بوومەلەرزەلێدراوەکان لە پارێزگای هەتای کرد.
٢ ساڵ بە سەر بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات تێپەڕ دەبێت کە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ باکووری هەژاند و بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس.